BurnAware 8.7   

BurnAware Professional ئامرازێکی خۆراییە کە یارمەتیمان دەدات بۆ سوتاندنی دیسکەکانی CD, Blu-ray و .DVD ئەم ئامرازە پرۆگرامێکی زۆر سوکەڵە و بەکەڵکە کە دەتوانین بە هۆی ئەوەوە دیسکەکانی فیلم، موزیک، زانیاری و...بە کاری بهێنین. رواڵەتی سادە و ساکاری ئامراز یارمەتیمان دەدات هەتا خێرایی کردەکان بەرز بنەوە بۆ راپەراندنی زووتری کارەکان. هەروەها هەبوونی ئەم رواڵەتە ساکارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکارهێنەری تازەکار بتوانی بە باشی ئەم ئامرازە بەکاربهێنێت و بە هاسانی زانیارییەکان رایت بکەن و یان لە چوارچێوەی فایلەکانی وێنە دا پاشەکەوتی بکەن.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 11 MB
File ver    : 8.7
File format : exe
Date Added  : Oct 09th, 2013
Last viewed : Dec 28th, 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7 /8 and 8.1 (both 32 and 64-bit)
Ashampoo MyAutoplay Menu 1.0.5.106   

یێکێ لە نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای Ashampoo ئامرازی Ashampoo MyAutoplay Menu ـیـە کە دەتوانێ مێنۆ بۆ لەوحی پەستێنراو درووست بکات، ئەم ئامرازە کە یێکەمین وەشانی بەم نزیکانە هاتۆتە بەرهەم، لە توانای دایە جوانترین و سەرنجراکێشترین خۆگەری زۆر بە هاسانی بهێنێتە بەرهەم. هەبوونی تەرحی جۆراوجۆری سەرنجراکێش کە دەتوانرێ وێڕای کەڵک وەرگرتن لە Objectـەکان و تۆزێک سەلیقە خۆگەڕی تەواو پیشەیی بەرهەم بێنین. ئەم ئامراز هەروەها دەتوانێ هەمووی ئەو کردانە ی کە بەم ئامرازە وەک خۆگەڕی دەخووڵقێنرێن، راستەوخۆ لەسەر هەر چەشنە لەوحێکی پەستێنراو رایت بکرێن.

Product Details:
License     : Registration
Publisher   : Click here
File size   : 27.95 MB
File ver    : 1.0.5.106(0069)
File format : exe
Date Added  : Dec 28th, 2012
Last viewed : Dec 28th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP/ Vista/ 7 / 8
AVG AntiVirus Free 2015   

AVG Antivirus ئامرازێکی پارێزەری بە رواڵەت ساکارە کە کەم کەس بایەخ بە هێز و تواناکانی ئەم ئامرازە دەدەن. ئەم ئامرازە بە کەڵک وەرگرتن لە نوێترین تێکنۆلۆژی سەردەم کە ئەمرۆکە بۆ ناسینەوەی هەر چەشنە فایلێکی تێکدەرانە بەکار دەهێنرێت، وێرای نوێ بوونەوەکانی خێرا و کەم قەبارەبوونی ئامراز، گرینگترین تایبەتمەندی ئەم دژە ویرووسە بە هەژمار دێن.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 4,23 MB
File ver    : 2014.0.4259
File format : exe
Date Added  : Aug 21th 2014
Last viewed : Dec 28th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP And XP Pro x64 Edition / Vista And Vista x64 Edition / 7 And Windows 7 x64 Edition / 8
Spybot - Search & Destroy©® 2.2.0.7   

نەرمەواڵەی گەران و لە ناوبەری سپای بات (Spybot Search & Destroy) بۆ دۆزینەوە و سڕینەوەی هەموو چەشنە نەرمەواڵە خەراپەکان، نەرمەواڵە سیخووریەکان و نەرمەواڵە رێکلامییەکان کەڵکی لێوەردەگیرێ. وێرای ئەوانەش گەرۆکەکانی ئینتێرنێتیش لە ئاڵوودەبوون بەم نەرمەواڵە خەراپانە دەپارێزێت. داگرتن و نوێ بوونەوەی خۆراییە و لە تــەواوی نوســخـەکانی ویندۆز دا دەگونجێ. کــەرەســتـە رێکـلامـیـیەکـان بارتــەقــای وشــەی Advertising-supported Adware Adware-softwareیە کـە بە هـەر نەرمـەواڵەیێکی رێکلامکەر لە ناو کۆمپـیوتێردەوترێ کە لـە ناویـدا بـێتـە نـمایـش کردن.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 43,5 MB
File ver    : 2.2.0.7(beta)
File format : exe
Date Added  : Aug 23 2014
Last viewed : Dec 28th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Auslogics Disk Defrag Pro 4.7   

دوای دامەزراندنی کایە و ئامرازە جۆراوجۆرەکان لە سەر پەپکەرەقە هاوئاهەنگی تێک دەچێ و بە شێوەیێک کە هەر یێک لەو ئامرازانەی کە دەمانهەوێ دایبمەزرێنین لە سەرەتای بۆشایی دا پاشەکەوت دەبن و دەبنە هۆی تێکچوونی رێک و پێکی پەپکەرەقەی پێژمێر کە ئەوەشیان خۆی دەبێتە هۆی دابەزینی خێرایی بارکردنی زانیارییەکان. Auslogics Disk Defrag ئامرازێکە بۆ رێک و پێک کردنی پەپکەرەقە. بەهۆی ئەم ئامرازە دەتوانین کردەی بە یێک کردنی دیسک یان بە واتایێکی دیکە Defragmenter بە ئەنجام بگەیێنین کە لە ئاکامدا بە هۆی ئەم کردەوەیە خێرایی بارکردنی زانیارییەکان ببەینە سەر. ئەم ئامرازە کردەی بە یێک کردنی دیسک بە خێراییێکی زۆر بەرز بە ئاکام دەگەیێنێت و هەروەها توانایی ئەوەی هەیە کە لە کۆتایی هەر حەوتوویێک دا هەڵبستێ بە ئەنجامدانی کردەی Defragmenter.

Product Details:
License     : serial
Publisher   : Click here
File size   : 6,3 MB
File ver    : 4.7.0.0
File format : exe
Date Added  : 19/09/2013
Last viewed : Jan 19th 2016
System Requirements: Microsoft® Windows: 8, 7, Vista, 2008, XP